بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سەردار محەمەدڕەزا نەقدی جێگری هاوئاهەنگکەری سپای پاسدارا لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی شەهید بوونی حاج قاسم سولەیمانی لەسەر زەروورەتی خوێندنەوەی وەسیەتنامەی سەردار شەهید حاج قاسم سولەیمانی جەختی کرد و بە ئاماژە بە بەردەنگەکانی وەسیتەنامەی ئەو شەهیدە لەوانە گیانفیداکانی ناوچەکە، گەلی ئێران، خەڵکی کرمان و هیزە چەکدارەکان و زانایان ڕایگەیاند: شەهید حاج قاسم سولەیمانی وەسیەتی کردووە کە پەیڕەوی ویلایەتی فەقێ بن، چونکوو ئەوە هزری شەهید سولەیمانی و رەمزی چێ بوونی کەسایەتییەک وەکوو ئەو شەهیدە پایەبەرزەیە؛ چونکوو شەهید سولەیمانی راستییەکانی بینی، ڕێگای ڕاستی لێک دایەوە و پابەندی بوو.
سەردار نەقدی وتیشی: ئێمە فەرماندەی زۆرمان هەیە کە زیاتر لە 40 ساڵی ڕابردوو، لە هەموو ئاستەکاندا پشتی ویلایەتیان بەر ەنداوە و قایم وەستاون؛ حاج قاسم ژیانێکی سادە و پاکی هەبوو، بەڵام ئەوەی کە حاج قاسمی لە دیکەی فەرماندەکان جودا دەکردەوە، ئەوە بوو کە هەموو ئابڕووی خۆی لە پیی ئیسلام دانا و کاتێک چووە بەرەکانی شەڕەوە هەندێ لایەن ئەویان بە بەرگری لە دیکۆتاتۆری ئەسەد تاوانبار دەکرد.
جێگری هاوئاهەنگ کاری سپا بە ئاماژە بە زەروورەتی چوونی ڕاوێژکارانی ئێران بۆ سووریا وتی: داعش بە وتەی ڕێبەر، بۆمبێک لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامیە؛ چونکوو ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان ڕۆحیەی بەرەنگار بوونەوەی ستەمیان لە ناوچەکە گۆڕی و ئێران و شیعەیان دوژمنی سەرەکی ناسان؛ لە راستیدا ڕاسپاردەی ئەوان کەمڕەنگ کردنەوەی شەپۆلی ئیسلام خوازی لە ڕۆژاوا، بە ئەنجامی کاری قێزەون، دروست کردنی ئاژاوە لە نێوان جیهانی ئیسلام و سەپاندنی شەڕێکی دیکە بەسەر ئێران بوو؛ کەواتە بوونی ئێمە لە سووریا ژیرانەترین بڕیار بوو؛ چونکوو دەمانەویست شەڕێکی گەورە لەسەر ئۆمەتی ئیسلام کەم بکەینەوە و دوای ئەوەش لە سووریا ماینەوەتا ئەو ڕووداوانە دووپات نەبێتەوە.
Publish Date: ١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٤٩
جێگری هاوئاهەنگ کەری سپا وتی: داعش بە وتەی ڕێبەر، بۆمبێک لە نێوان ئۆمەتی ئیسلامییە لە ڕاستیدا ڕاسپاردەی ئەو کەمڕەنگ کردنەوەی شەپۆلی ئیسلامخوازی لە ڕۆژاوا بوو کەواتە بوونی ئێمە لە سووریا، ژیرانەترین بڕیار بوو.