فەرماندەی سنووروانی ئێران وتی: سنووروانانی ئێران و عێراق شانبەشانی یەکتر بۆ ئاسایشی خەڵکی دوو وڵات لە سنوورەکاندا تێدەکۆشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەدعەلی گودەرزی فەرماندەی سنووروانی ئێران لە دیداری فەریق محەمەد عەبدولوەهاب سەکر فەرماندەی سنووروانی عێراق ڕایگەیاند: سنووروانانی ئێران و عێراق شانبەشانی یەکتر بۆ ئاسایشی خەڵکی دوو وڵات لە سنوورەکاندا تێدەکۆشن.

سەردار گودەرزی بە ئاماژه بە یەک هەزار و ٦٠٩ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی ئێران و عێراق، ڕاشیگەیاند: سنووروانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بابەتی سنوورەوە پێشکەوتنی بەرچاوی بووە و ئەوڕۆ ئەرکی دابین‌کردنی ٨ هەزار و ٧٥٥ کیلۆمەتر لە سنوورە دوور و دڕیژەکانی ئێرانی لە ئەستۆیە.

وی افزود: مرزبانی جمهوری اسلامی ایران در مؤلفه مرز به بلوغ کامل دست یافته است و امروز وظیفه تأمین امنیت ۸ هزار و ۷۵۵ کیلومتر از مرزهای طویل جمهوری اسلامی ایران را بر عهده دارد.

ناوبراو هەروەها جەختی لە هاوکاریی گونجاوی سنووریی نێوان دوو وڵات کرد و وتی: دڵنیاین کە هاوکارییە سنوورییەکان دەبێتە هۆی تۆکمەبوونی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان دوو وڵات.