ئەندامێکی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئیسرائیل تا ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە و نەهێشتنی گەمارۆکان درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری شەهاب، حزام ئەسەد ڕێبەرێکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی سەربازی یەمەنییەکان لە قووڵایی ئیسرائیل درێژەی دەبێت و هەڵموتی نوێ و لەناکو بەڕێوەیە.

ناوبراو وتیشی کە ئەو ئۆپراسیۆنانە تا کاتی ڕاگرتنی هێرشەکان و گەمارۆکان لە سەر خەڵکی غەززە درێژەی دەبێت.

شەوی ڕابردوو هاویشتنی دوو مووشەک لەلایەن یەمەنەوە بۆ سەر تێلاڤیڤ بووە هۆی ڕاگرتنی چالاکییەکانی فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆن و هەڵاتنی بەربڵاوی زایۆنییەکان،