ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- ئێلناز ڕەحمەتنژاد: بەشەکانی یەکەم و دووەمی ئەم ڕاپۆرتە تەرخان درا بە مژارەکانی "ئاستەنگە نوێیەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەو ناوچەیە" و "ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە ئاسایشی ناوچە و جیهان" و ڕوانیمانە چۆنیەتی سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان و پیلانی ژێئۆپۆلیتیکانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە دارەدەستکردنی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆڵی ئێران و شەهید سەردار قاسم سولەیمانی بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانانە کرد و لەم بەشەدا دەڕوانینە "ڕۆڵی سەرداری ئاسایش لە ئاسایشی ناوچە و جیهان":
دوورخستنەوەی هەڕەشەی داعش لە سنوورەکانی ئێران
بەپێی داندپێدانانی ڕاشکاوانەی بەرپرسانی ئەمریکی و لەوان هیلاری کلینتۆن، تیرامپ و ...، تیرۆریستانی داعش لە لایەن هیزەکانی ئەمریکاوە ڕاهێنراون و ڕێکخراون و پڕچەک کراون. پاشان ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە یارمەتی ماڵی و هزریی عەرەبستان و ئیمارات هەڵمەتیان کردە سەر عێراق و سووریا و بڕیار بوو پاش گیرانی ئەو ناوچانە، لە لایەن داعشەوە، وڵاتانی پاڵپشتی بگەنە ئامانجی سەرەکی خۆیان؛ واتە لە ئاژاوەوەردانی ئێران و تووشی ناسەقامگیری و بشێوی ناوخۆیی کردنی. بەڵام سەرداری شەهید سولەیمانی لەگەڵ هاوڕێیانی لە چوارچێوەی بەرگرانی حەرەم لەگەڵ ئەو پیلانە دزێوەدا لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران تێهەڵچوون و هەڕەشەی داعشیان لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دوور خستەوە.
لەناوبردنی داعش لە ناوچەدا
ئەگەر داعش لە ناوچەدا بەچووکدا هاتووە و لە هەیمەنەی داعش تەنیا هزرێکی تەکفیری بەجێ ماوە، لە ئەنجامی ڕێباز و سیاسەت و فەرماندەیی و ئەدگار و بەڕێوەبەرییەک بوو کە حاج قاسم لە قوتابخانەی ئیمام خومەینی)(رە) و ڕێبەری باڵای ئێرانەوە فێری ببوو و توانیبووی لە ڕەهەندی جۆراوجۆر و بەهرەوەرگرتن لە دەفرایەتی فەرهەنگی، سیاسی، جیهادی، ئیمانی لە بوارێکدا هەنگاو بنێت و یەکێک لە پڕمەترسیترین گرووپە تیرۆریستییەکان تێکبشکێنێت کە لە ئاستی ناوچەیی و سەرووناوچەییەوە پاڵپشتی لێ دەکرا.
تێکشکاندنی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا
ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بە پلانداڕشتن بۆ پیلانی "ڕۆژهەڵاتی ناوینی گەورە" و وەرگرتنی پاڵپشتیی چەندین وڵاتی ئەورووپی و عەرەبستانی لەو پڕۆژەیە، دەڕووی کە سووریا و عێراق بە سەر وڵاتانێکی چکۆلەتری (کورد، شیعە و سوننە)دا دابەش بکات. بەڵام سەردار سولەیمانی لە چوارچیوەی ستراتژیی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ بەرگری و پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی و جواگرافیای ئەو وڵاتە، بوو بە لەمپەرێک لە بەرامبەر هەڵوەشانەوەیان و ئەو لە بەرامبەردا، بە داڕشتنی نەخشەڕێی جوگرافیای بەرخۆدان، شکستی بە پیلانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ دابەشکاری ناوچەکە هێنا.
کۆکردنەوەی وڵاتانی ناوچە لە قەوارەی بەرەی بەرخۆدان
کۆکردنەوەی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە دەوری بەرەیەک بۆ بەرگری لە شوناس، هەبوون و سامانی ناوچەیی یەکێکە لە هەنگاوە گونجاو و زۆر باشەکانی سەردار سولەیمانی، و سەرداری شەهید بەو کارەی توانی هەموو وڵاتانی ناوچە بەدەوری یەکترەوە کۆبکاتەوە و لە بەرامبەر زێدەخوازیی داگیرکەران و ڕژیمی زایۆنی، بەرەی بەرخۆدان پێک بێنێت.
گۆڕینی هاوکێشەی هێز بە قازانجی ڕەوتی بەرخۆدان لە ناوچە
داعش بڕیار بوو بە هزر و هەڵمەتەکانی خۆی هاوکێشەی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسی گەلانی ناوچە بگرێتە بندەست. بەڵام سەردار سولەیمانی بە ڕوانگە و ئامادەبوونی مەیدانی و جیهادگەرانەی خۆی، داهاتووی ناوچەکەی باش داڕشت و بە ڕوانینی وردبینانەی بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچە توانی، بە لەپاڵ یەکتری دانانی چەندین وڵاتی ناوچە بە گەلان و نەتەوە و زمانگەلی جیاواز، ئیدارەیان بکات و ڕەوتی ڕوو لە گەشەی بەرەی بەرخۆدان و پەلداکوتان و پەرەسەندنی جوگرافیای بەرخۆدان لەپێناو جێگرکردنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە بخەملێنێت.