یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتحی عێراق لە کۆنترۆڵی سووریا لەلایەن کەسانێکەوە هەواڵی دا کە پێشتر لە ئەلقاعیدە جەنایەتیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەدی عەبدولهادی یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە ئەمڕۆ کەسانێک کۆنترۆڵی کاروبارەکانیان بەدەستەوە گرتووە کە پێشتر لە ئەلقاعیدە و دیکە گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق بوون و جەنایەتی زۆریان هەمبەر هەزاران کەس ئەنجام داوە.

ناوبراو زیادی کرد: گەلی سووریا لە کۆتاییدا چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن بەڵام متمانە بە ئاوەها تیرۆریستگەلێک جێگای نیگەرانییە چونکوو ئەوان بیر و هزری تیرۆریستیان هەیە و هەر ئەو هزرە بووە هۆی ئەنجامی جەنایەتی زۆر هەمبەر خەڵکی عێراق.

عەبدلهادی وتیشی: هەر جۆرە هەوڵیک بۆ لەناوبردنی ئاسایشی عێراق لەگەڵ کاردانەوەی بەپەلە بەرەوڕوو دەبێتەوە و ئێمە هەرگیز ناکشێینەوە.