شەهید سولەیمانی وەک ستراتژیستێکی سەربازی و قارەمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، درۆبوونی پاگەندەکانی ئەمریکای لە شەڕی دژی تیرۆریزم ئاشکرا کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- ئێلناز ڕەحمەت‌نژاد: پێشتر لە بەشی یەکەمی ئەم ڕاپۆرتەدا باسمان لە "ئاستەنگە نوێیەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەو ناوچەیە" و چۆنیەتی سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆریستییەکان و پیلانی ژێئۆپۆلیتیکانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە دارەدەست‌کردنی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆڵی ئێران و شەهید سەردار قاسم سولەیمانی بۆ پووچەڵ‌کردنەوەی ئەو پیلانانە کرد و لەم بەشەدا دەڕوانینە "ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە ئاسایشی ناوچە و جیهان":

پاڵپشتی سەردار سولەیمانی لە ڕەوتەکانی بەرخۆدان بەبێ بەهادان بە ئایین و مەزەب

سەردار قاسم سلیمانی بە ئاوڕدانەوە لە ئەرکی ئایینی و شۆڕشی بە وردبینی و داهاتووبینیی بۆ وەدی‌هێنانی ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و بەرگریی لە نامووس و ئایین، هەنگاوی نایە بواری بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەمی داگیرکەرانی جیهانی کە سێبەریان خستبووە سەر ناوچەی گرنگی ڕۆژئاوای ئاسیا و لە بواری بەرگری لە چەوساوان هەمبەر بە ستەمکاران و پاڵپشتی لە ڕەوتەکانی بەرخۆدان لە بەرامبەر هێژمۆنیی ئەمریکا و داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی، بەهایەکی بە نەتەوە، ڕەگەز، ئایینی و مەزهەب نەدەدا.

سەردار لەم بوارەدا بە باشی پیلانەکانی دوژمنانی دەناسی و بە ستراتژیی بنەمایی هەمبەر بە تێکدەرانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە وێستا و زۆرترین کاریگەریی لە سەر ڕەهەندە جۆراوجۆرەکان لە دابین‌کردنی ئاسایشی ناوچەکە بۆ خەڵکی بەدیاری هێنا.

حاج قاسم؛ ڕۆڵی یەکەم بەرەنگاربوونەوەی داعش و گرووپە تەکفیرییەکان

قاسم سولەیمانی جەختی لە کەرامەتی مرۆیی سەرەڕای ڕەگەز و مەزهەبی دەکرد و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە پاڵپشتیی کەمینە ئاینی و مەزهەبییەکانی عێراق و سووریا و لەوان ئێزدییەکان و مەسیحییەکان لە بەرامبەر جەنایەتی گرووپە تەکفیرییەکان بوو و لەو سۆنگەوە دۆست و دوژمن ئەویان بە ڕۆڵی یەکەمی پاراستن و پاڵپشتیی گەلانی عێراق و سووریا لە بەرامبەر ڕەوتی شۆمی داعش دەزانی.

هەر بۆیە یوونس حەمامی‌لالەزار ڕێبەری ئایینی کەلیمیانی ئێران لەبارەیەوە دەڵێ: "سولەیمانی تەنیا بە هاوئاینییان و هاووڵاتیانی نابەسترێتەوە، ... بەڵکوو ئەو هاوچەشنەکانی خۆی خۆش دەویست و بۆ بەرگری لە چەوساوان تەنیا خۆی بە ئێران نەدەبەستەوە و لە هەموو وڵاتانی ناوچەدا پەیجوور بوو و لەو سۆنگەوە ڕێ و شێوازی سەروودینی و سەروونەتەوەیی بوو.

قاسم سولەیمانی، درۆبوونی شەڕی دژە تیرۆری ئەمریکای ئاشکراکرد

خەباتی حاج قاسم، بووە ئاستەنگێک لەبەردەم وەدی‌هاتنی فەلسەفەی بوونی داعش، واتە زاڵبوونی بەسەر عێراق و شام و گەشەی خەلافەتێکی دژە ئیسلامی و لەو سۆنگەوە سەردار سولەیمانی وەل ستراتژیستێکی سەربازی و قارەمانی شەڕ دژی تیرۆریزم، درۆینەبوونی پاگەندەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی تیرۆریزمی ئاشکراکرد و سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا لە ژێر ناوی سەقامگیری و ئاسایش‌هێنەری بۆ ناوچەکەی تووشی بەربەستێکی گەورە کردبوو. ئەو داعشی تێکشکاند و لە قەوارەی هاوکاریگەلی ڕاوێژکارانە لە سووریا و عێراق، ڕێخۆشکەری بەرخۆدان لە ناوچەدا بوو.

نیۆزویک: ژێنڕاڵ سولەیمانی بیرمەندێکی سەربازی بوو

گۆڤاری ئەمریکی نیۆزویک لە وتارێکدا ئاوڕی لە چالاکییەکانی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی لە سووریا و عێراق بۆ تێکشکاندنی داعش دایەوە و تێیدا ژێنڕال سولەیمانی وەک "بیرمەندێکی سەربازی" و "فەرماندەیەکی باڵای خاوەن توانای بەڕێوەبەری ستراتژیکی بێ‌وێنە" ناساندبوو و ئیدعای کردبوو کە دەرکەوتنی ئەو لە نسێکان، نیشاندانی شێوەکای دەرکەوتن لە مەیدان بە ڕۆژئاوایە و ئەم "فەرماندەی سێبەرەکان" ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گۆڕینی قەوارەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە بەرژەوەندیی ئێران.

تێکشکاندنی داعش؛ تەیارکردنی جیهانێکی هێمن‌تر

حاج قاسم بە تێکشکاندنی داعش و وەشاندنی گورزێکی کوشەندە لە پێکهاتەی سەربازی و پاڵپشتیی، بە کردەوە پلانە جۆراوجۆرەکانی داعش بۆ ڕەوانەکردنی تیرۆریستانی بۆ ئەورووپای بەتایبەت لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ن تا ٢٠١٨، لاوازکرد و ئەورووپایەکی هێمن‌تری بۆ خەڵکانی ئەو بژە بەدیاری هێنا، بۆیە زۆربەی خەڵکی بەئەمەگی ئەورووپا لە شەهیدبوونیدا هاوخەمییان بۆ دەربڕی.