هەڵمەتی تیرۆریستی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی، بۆ جارێکی تر نیشانی دا کە شەڕی ئەمریکا دژی تیرۆریزم نییە، بەڵکوو ئەمریکا خۆی ئاخێزگەی تیرۆریزم و هۆکاری سەرەکی نائەمنی و ئاژاوەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- ئێلناز ڕەحمەت‌نژاد: سەردار سلێمانی یەکەمین فەرماندەی سەربازی جیهان بوو کە لە سەر داوای دەوڵەتانی سووریا و عێراق، خۆی گەیاندە قووڵایی گۆڕەپانە پڕمەترسییەکان و بە لێهاتوویی سەربازی خۆی گەلانی ناوچەی ڕێکخست و یەکگرتووی کردن. بەرەی بەرخۆدانی لە وڵاتانی جۆراوجۆردا چالاک کرد و بەوکارە، توانی دیمەنێکی بەڕیوەبەریی نوێ دابهێنێت کە شکستی ئەمریکاییەکانی بەدواوە بوو.

ئەو بە تێکشکاندنی تیرۆریستانی تەکفیریی پاڵپشتکراوی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی، ئازادکردنەوەی مووسڵی عێراق و کۆتایی‌هێنان بە داعش، گەورەترین خزمەتی بە گولان و دەوڵەتانی ناوچە و تەنانەت دەوڵەتان و گەلانی سەرووناوچەیی کرد.

ئێستاش هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی، حەوتەی بەرخۆدان و ڕۆژی جیهانی بەرخۆدان، دۆسیەیەکمان لە ژێر ناوی "ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە ئاسایشی ناوچە و جیهان" کردۆتەوە و تێیدا دەڕوانینە ئاستەنگە نوێیەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەو ناوچەیە، ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی، خەبات لە دژی تیرۆریزمی تەکفیری، دابەزینی هەڕەشەکانی داعش دژی ئەورووپا، پاراستنی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی داعش، لەناوبردنی داعش لە ناوچە و پووچەڵ‌کردنەوەی پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچە، پێشگری لە دابەشبوونی وڵاتان، پێکهێنانی بەرەی بەرخۆدان، گۆڕانی هاوکێشەی دەسەڵات لە بەرژەوەندی ڕەوتی بەرخۆدان لە ناوچەدا، ئاراستەی نمانەی بەرگری خۆجێی لە وڵاتانی ناوچەدا، کردنەوەی بژێرەی نوێ لە بواری سیاسی و دەسەڵاتی ناوچە و دامەزراندنی تیۆری ئاسایشی ناوچەیی.

لە دەسپێکی ئەم دۆسیەدا دەڕوانینە "ئاستەنگە نوێیەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ڕۆڵی وڵاتانی ئەو ناوچەیە":

بەرجەستەبوونی ڕۆڵی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی عێراق

ڕووخانی سەدام و لەناوچوونی ڕژیمی بەعس بووە هۆی سەرهەڵدانی هەلومەرجێکی نوێ لە عێراق و بەدەسەڵات‌گەیشتنی شیعەکان لە دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و هاوکات بەرزبوونەوەی ڕۆڵی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی عێراق و دیارە ئەم ئاخرییەیان بە کەیفی دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاواییەوە نەبوو. بۆیە ئەمریکا هەر لە مانگە سەرەتاییەکانی داگیرکردنی عێراق هەوڵی دەدا پێش بەو گۆڕانکارییانە بگرێت.

شێوازی ئەمریکایی بۆ لاوازکردنی حکوومەتی شیعە

شێوازی ئەمریکا لە وڵاتانی داگیرکراوەدا جیاواز بوو‌ و هەلومەرجی تایبەتی عێراق، هانی دان بۆ ئەوەی بەکەڵک‌وەرگرتن لە کەشی سیاسی، فەرهەنگی و ئابووری عێراق، ڕێیەک بدۆزنەوە بۆ ڕاپەڕاندنی پیلانەکانیان و بەمجۆرە بە کەڵک‌وەرگرتن لە دەرفەت و دەفرایەتیگەلی ئیتنیکیی، ڕەگەزی، سیاسی، مەزهەبی و پاڵپشتی لە ڕەوتە دژە شیعەکان لە عێراق و پشتبەستن بە وڵاتانێکی وەک عەرەبستان، دەستیان دایە پڕچەک‌کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ پێشگری لە پێکهاتن، یان لانی‌کەم لاوازکردنی حکومەتی شیعە و نزیک لە ئێرانی عێراق.

ئەو گرووپە تیرۆریستییانە لە چوارچیوەی باوەڕی سەلەفی و تەکفیری بە پاڵپشتیی ماڵی هەندێک حکومەتی عەرەبی ناوچە و پاڵپشتی سیاسی و لوجستیکی وڵاتانی سەرووناوچەیی سەریان هەڵدا و هەر خێرا هێرشی هەمەلایەنەی خۆیان کردە سەر شارەکانی عێراق و بەداگیرکردنی چەندین شار لە بەغدای پایتەختی عێراق نزیک بوونەوە و پاگەندەی پێکهاتنی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)ـیان ورووژاند. کەچی لەگەڵ ڕووخانی مووسڵ کەمیەنکانی ناوچە و بەتایبەت کوردەکان، تورکمانەکان، ئێزدییەکان، ئەرمەنی و مەسیحییەکان بەرەوڕووی دڕندەیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە بوونەوە و تاقەتی ئەو جەنایەتانەیان نەهێنا و بۆ پاراستنی خۆیان لە دژی داعش ڕاپەڕین.

کەچی بەوەشەوە بە هۆی پاڵپشتی چەندقۆڵی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی لەو گرووپە تەکفیرییە، لەم کەمتر لە چەند مانگدا، بەغدا لە ڕووخان نزیک بۆوە و وێڕای وڵاتانی سووریا لەوە بوو ببێتە شوێنی ڕمبازێن و جەنایەتەکانی ئەو تاقمە. لەمناوە پشت‌کردنی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و تەنانەت ئەمریکا بە داواکاریی بەغدا و هەرێمی کوردستان، ئاشکرا بوو کە لە ئەمریکا پشت هێرشی بۆ عێراق، بەدوای ڕاپەراندنی نەخشە گۆڕینی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەیە و کاتێک دەبینێ کە ئەم پیلانەی سەری نەگرتووە، بە ئامرازێکی وەک داعش، دەلاقەیەکی تری بەڕووی ئارەزووەکانیدا کردۆتەوە. لێرەدا بوو کە ئێران وەک یەکەم وڵاتێک و سەردار سولەیمانی وەک یەکەم فەرماندەی لێهاتووی سوپای قودس بە هانای بە داواکاریی خەڵکی عێراق و سووریاوە چوون.

لێهاتوویی هوشیارانەی ئەو بووە هۆی تێکشکانی داعش لە سووریا و عێراق، سەرەڕای هەموو پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی و ئەمە بووە هۆی قینێک لە سەرداری دڵاکان و شەهیدکردنی ناجوامێرانە و نامرۆڤانەی نە لە گۆڕەپانی شەڕدا، بەڵکوو لە ناسەربازیی‌ترین شوێنی مومکین، واتە لە فرۆکەخانەی بەغدا بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ترامپی جەنایەتکار لە ٣ی ژانڤیەدا.

هەڵمەتی تیرۆریستانەی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی، بۆ جارێکی تر نیشانی دا کە شەڕی ئەمریکا دژی تیرۆریزم نییە، بەڵکوو ئەمریکا خۆی ئاخێزگەی تیرۆریزم و هۆکاری سەرەکی نائەمنی و ئاژاوەیە.

کەچی بەوەشەوە کەسایەتیی سەردار سولەیمانی وەک نمانەیەکی مرۆیی و پاڵپشتی چەوساوان و لێقەوماوان، هەڵگری ڕەهەندگەلێکی زۆر بەربڵاوە کە کەسایەتیی ئەو سەرتر و بەرزتر لە سنوورەکانی ئێران و جیهانی ئیسلام پێناسە دەکات و بە گوێرەی فەرموودەکانی ڕێبەری ئێران، دەبێ وەک قوتابخانە و ڕێبازێک لە ڕەهەندە کەسایەتییەکانی بڕوانین.

ڕۆژئاوای ئاسیا لەباری ژێئۆپۆلیتیکییەوە بۆ جیهان گرنگە

ڕۆژئاوای ئاسیا لە زۆر سۆنگەی وەک ژێئۆپۆلیتیکی(سیاسی)، ژێئۆستراتژیک و ژێئۆئێکۆنۆمیک(ئابووری) و تەنانەت ژێئۆکەلتوورییەوە شوێنی بەرەوڕووبوونەوە و ململانێی بەرژەوەندی و ویست و هاوکات شوێنی شەڕ و گۆڕانکارییە جیهانییەکانە؛ هەر بۆیە لەباری ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشەوە نە تەنیا بۆ گەلان و وڵاتانی ناوچە، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان گرنگ و هەستیارە. هەر بۆیە سەرچاوەی زۆربەی ناهێمنی، توندوتیژی و شەڕەکان لەم زێدەدا بەرهەمی ئامادەبوون و دەستێوەردانی وڵاتانی سەرووناوچەییە لە ڕۆژئاوای ئاسیایە و لەگەڵ گۆڕانی ژێئۆپۆلیتیکی ناوچەکە لە سەرەتای هەزارەی سێهەمەوە، ئاشتی و ئاسایشی ناوچە کراوەتە ئامانجی پیلانە جۆراوجۆرەکان. لەمناوە بەرەگەلی جۆراوجۆری بەرخۆدان لە هەمبەر ئەو پیلانانەدا سەریان هەڵدا و بوونە هۆی هوشیاریی زیاتر هەمبەر بە پیلان‌گێڕان. هەر بۆیە ڕۆژئاوا بە گۆڕینی تاکتیک و پێکهێنانی گرووپە تیرۆریستەکان ناوچەکەی بەرەوڕووی ئاستەنگێکی نوێ کرد و نەیانزانی کە گرنگترین هۆکاری بەرگری لە بەرامبەر ئەو تاکتیکە نوێیە، بوونی بەرپرسان و کەسانێکی لێهاتووی وەک سەردار سولەیمانی لە بەرەی ئێرانە.