بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: "هێزە کوردییەکان دەبنە بەشێک لەوەزارەتی بەرگریی سووریا‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكانمان به‌رده‌وامن".
فه‌رمانده‌ى گشتیى ئیداره‌ى نوێى سووریا جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ دابەشبونى سووریا نییه‌و فیدراڵیه‌تیش بۆ سووریا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ئەحمەد شەرع له‌به‌شێكى دیكه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا باسى گه‌لى كوردى له‌سووریای كرد و وتویه‌تى، "گفتوگۆکانمان بۆ چارەکردنی کێشەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامن‌و کوردیش بەشێکی دانەبڕاون لەپێکهاتەکانی سووریا".
ده‌شڵێت:"ئامادەکردن‌و نووسینی دەستوورێکی نوێ بۆ سووریا ڕەنگە نزیکەی سێ ساڵ بخایەنێت، بەڕێوەچونی هەڵبژاردنیش ڕەنگە پێویستی بەچوار ساڵ هەبێت".
هه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا شه‌رع باسى ده‌سته‌ى ته‌حریر شامى كردوه‌و به‌ڕاى گشتیى وتوه، "لەکۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانیدا، هەڵوەشاندنەوەی ده‌سته‌ى تەحریر شام ڕادەگەیەنین".
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "هیچ نیگەرانییەک لەناوخۆی سووریادا نییە، بەوپێیەی سووریاییەکان پێکەوە دەژین، سووریا بۆ هیچ کەسێک نابێتە مایەی ناڕەحەتی، ئێمەش بەعەقڵیەتی دەوڵەتمه‌دارى حوكم ده‌كه‌ین.
Publish Date: ٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:١٥
ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا چه‌ند په‌یامێكى ئاشكراكرد.