پەرەسەندنی نائەمنی لە ناوچەی مەعلولا هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشق و هێرشی تیرۆریستەکان بۆ سەر ماڵی هاووڵاتیانی سووریا بووەتە هۆی ئەوەی کە دانیشتووانی ئەو ناوچە مەسێحی نشینە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ئەلنەهار، ناوچەی مەعلولا هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشق کە زۆربەیان مەسێحین، ڕۆژی ڕابردوو ئاڵۆزی و پێکدادانی بەخۆوە بینی. لە هێرشی کەسێکی دەمامک دار بۆ سەر زەوینی کشتوکاڵی کەسێکی دیکە و تەقە کردنی لێی ، خاوەن زەوینەکە و دانیشتووانی ئەو دەڤەرە نیسبەت بە نەبوونی ئاسایش ناڕەزایەتیان دەربڕی.

جگە لە ئەوە چەکدارانی تەحریرولشام شەپۆلێکی بەربڵاوی قۆڵبەست کردنی کەسانی جیاواز کە بە بڕوای ئەوان لە نێو دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بوون، دەستی پێکردووە.

هەروەها ڕێژەی دزین و دەستدرێژیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی سوووریا درێژەی هەیە و گرتە ڤیدیۆییەکان کە بڵاو بوونەتەوە ئەو بابەتە دەسەلمێنن.