بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ناوەندی ناسراو بە مافی مرۆڤی سووریا کە بنکەکەی لە شاری لەندەنە لە ڕاپۆرتێکدا شەوی شەممە ڕایگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ، 14 هاووڵاتی لە ناوچەکی بانیاس، جەبەلە و حەما تیرۆر کراون.
ئەو ناوەندە مافی مرۆڤە زیادی کرد: ئەو ڕووداوە زەروورەتی کۆنترۆڵی چەل و سنووردار کردنەوەیی بە هێزە دەوڵەتیەکان دەهێنێتە ئاراوە، چونکوو بە بێ چاوەدێری بە سەر چەک، ژیانی هاووڵاتیانی سووریایی دەکەوێتە مەترسییەوە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا زیادی کرد: پشکنینەکان ئەبێ تەنیا بە مۆڵەتی فەرمی لە فەرماندەیی سەربازییەوە ئەنجام بدرێت تا ڕێگری بکرێت لە ڕووداوگەلێک وەکوو ڕفاندن و کوشتنی هاووڵاتیان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە.
ئەو ناوەندە هەروەها ڕایگەیاند کە هاتوچۆی بێ چاوەدێری بۆ ئەو ناوچەگەلە دەتوانێت کارساتێکی جیدی بخولقێنێت و ئەو بابەتە پێویستی بە چاوەدێری ورد لەلایەن بەرپرسانەوە هەیە.
Publish Date: ٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:٢٢
ناوەندێکی مافی مرۆڤ لە سووریا لە تیرۆری چەند هاووڵاتی سووریا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ئەو وڵاتە هەواڵی دا.