بە بەرز بوونەوەی ناسەقامگیری و نائەمنی لە سووریا نیگەرانی نیسبەت بە جموجوڵەکانی داعش لە ناوچەکە بەتایبەتی لە عێڕاق چڕ بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، نیشانەکانی جموجوڵی مەیدانی داعش بە ئاوە کەڵکوەرگرتن لە دۆخی سیاسی و سەربازی سووریا چڕ بووەوە. لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی عێراقی نیسبەت بە وەرگرتنی هەندێک زانیاری لەسەر تۆکمە بوونەوەی دووبارەی داعش و ئەگەری هەڵاتنی تیرۆریستەکان لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانی دەربڕی.


مەحموود حەیاتی یەکێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی بەدر ڕایگەیاند کە چەکدارانی داعش شێوەی خۆیان گۆڕیوە و بە ڕێگای ئینترنێتەوە لە عێراق تیرۆریست وەردەگرن.


ناوبراو زیادی کرد: چەند ڕۆژ پێش ئاڵای داعش لە فەلووجە بینراوە و هێزە ئەمنییەکان، چەند تیرۆریستیان هاوپەیوەند بە ئەو گۆڕانکاریانە دەستگیر کردووە.

حەیاتی وتیشی: نیگەرانی جیدی لە سەر سەرهەڵدانەوەی شانە نوستووەکانی داعش هەیە.