Publish Date: ٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٥:٣٩

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ساڵی 2025 ساڵێکی گرینگ لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سەفەرێکدا چووەتە چین، دوای دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین لە سەر پرسی هاوکاری دوولایەنە لەوانە ئابووری، فەرهەنگی، سیاسی و پرسی دیکە گفتوگۆمان کرد و هەروەها لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران کە ساڵی 2025 ساڵێکی گرینگ لە ئەو بوارە دەبێت باس کرا.

ناوبراو وتی: لە بواری پرسی نێودەوڵەتی، ناوچەیی و تیرۆریزم کە جێگای نیگەرانی جیدییە بۆ هەموو لایەک، هەروەها لەسەر ئەفغانستان، سووریا، غەززە، لوبنان، فەلەستین و یەمەنیش باس کرا.
عێراقچی سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە پەکین زیادی کرد: لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پێشنیارەکانی ئێران لە بواری بازرگانی، ئەمنیەتی، هاوکاری ئابووری، وزە، پێکهێنانی هابی وزە لە نێوان وڵاتانی ئەندام و ڕێکخراوی شانگهای باسمان کرد.