Publish Date: ٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٢:٣٤

لە هێرشێکی تیرۆریستیی و ئۆپراسیۆنی خۆکوژیی ئەمشەو لە بەندەرلەنگە لە باشووری ئێران، یەکێک لە بەرگریکارانی ئاسایشی وڵات لەم ڕووداوەدا شەهید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دادوەری هورمزگان شەهید بوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پۆلیسی بەندەر لەنگەی ڕاگەیاند.

موجتەبا غەهرانی، سەرۆکی دادوەری هورمزگان، شەهید بوونی موجتەبا شەهیدی سەرۆکی دایرەی ئەمنیەتی پۆلیسی شاری بەندەرلەنگەی ڕاگەیاند.

غەهرانی ئاماژەی بەوەدا: دوای ئەم هێرشە، موجتەبا شەهیدی چەند خولەکێک لەمەوبەر شەهید بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بارودۆخی ئەو ئەفسەرەی لەگەڵیدایە جێگیرە.

سەرۆکی دادوەری هۆرمۆزگان ڕایگەیاند: هێرشبەرەکە لەم هێرشەدا کوژراوە.