Publish Date: ٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٧:٥٠

وتەبێژی هیزی چەکداری یەمەن ڕایگەیاند کە هێزە یەمەنی بنکەی زایۆنی "نواتیم" لە باشووری فەلەستینی داگیرکراویان بە مووشەکی سەروودەنگی فەلەستینی ٢ کردۆتە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، یەحیا سەریع وتەبێژی هیزی چەکداری یەمەن لە هێرشی نوێی هێزەکانی یەمەنی بۆ سەر ڕژیمی زایۆنی هەواڵی دا.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هیزەکانی یەمەنی بنکەی زایۆنی "نواتیم" لە ناوچەی نەقەب لە باشووری فەلەستینی داگیرکراویان بە مووشەکی سەروودەنگی فەلەستینی ٢ کردۆتە ئامانج.