بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور یاقووتی نووسەری بەناوبانگی کرماشانی و خولقێنەری ڕۆمانەکانی "(چرا)یەک لەسەر مادیان کۆ"، "بیرەوەرییەکانی مامۆستایەک"، "لاوەچ" و "کرمانج"، دوای چەندین ساڵ نەخۆشی سەربەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی بەفرانبار کۆچی دوایی کرد.
مەنسوور یاقووتی لە چیرۆکنووسان و ڕۆماننووسانی ناسراوەی بواری ئەدەبیاتی پاستۆڕاڵە کە لە دەیەکانی ٤٠ و ٥٠دا بۆ وێناکردنی ڕیالیستی و وردبینانەی کەشی گوندیی کوردستان لە چیرۆک و ڕۆمانەکانی، بە چێخۆفی ئێران ناوبانگی دەرکرد و هاوکات خاوەن چەندین بەرهەمی توێژینەوەیی وەک "ئاوازی کێو"، "چیرۆکەکانی ئاهودەرە"، "حەقایەتەکانی زاگرۆس"، "ئایینی یارسان لە ئوستوورەی گەلی کورد"، "ئەفسانەگەلی گوندنشینانی کورد" و ...ـه.