ناردنی کەرەستەی سەربازی بۆ پارێزگای حومس و ڕوودانی تەقینەوەیەکی بەرفراوان لەم پارێزگایە یەکێکە لە دوایین هەواڵەکانی پەیوەست بە پێشهاتەکانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئۆپراسیۆنی سەربازیی سەر بە تیرۆریستانی تەحریر شام ناردنی کەرەستەی سەربازی بەرفراوانی بۆ جەرگەی حومس کە دەکەوێتە ناوەندی سووریای ڕاگەیاند.

ئەم کارەی تیرۆریستانی حوکمڕانی سوریا بۆ گۆشەگیری کردنی هێزەکانی سەر بە بەشار ئەسەد و لایەنگرانی ئەنجام دەدرێت.

پێشتر کاروانێکی سەربازی کە پێکهاتبوو لە توخمە تیرۆریستییەکان گەیشتبووە دەوروبەری گوندی ئەلمەسامییە کە دەکەوێتە گەڕەکی باشووری شاری دارا. پێدەچێت ئەم جموجۆڵە سەربازییەی تیرۆریستان بە هۆی تەشەنەسەندنی نائەمنی لە سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد ڕوودەدەن.

هەر لەو پێوەندییەدا، عەلا عومران، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای حومس، ڕایگەیاند کە ڕوودانی تەقینەوەیەکی بەرفراوان ئەم پارێزگایەی هەژاندووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆگای مووشەکەکانی پارێزگای حومس لەلایەن هەندێک کەسەوە بۆردومان کراوە و تەقیوەتەوە.