Publish Date: ٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٩:٠٧

سرچاوەکانی هەواڵ لە دڕندەیی تیرۆریستەکان لە دژی دانیشتووانی تەرتووسی سووریا هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستەکانی تەحریرولشام ڕژاونەتە پارێزگای تەرتووسی سووریا و دەستیان داوەتە جەنایەت و کاری دڕندانە.

بەپێی ڤیدئۆ بڵاوکراوەکان، ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان لە بەردەم گوندی خەربەی موعەزە گردبوونەتەوە و دروشمی فیرقە و دەستەوازانە هەڵدەدەن.

هەروەها لە ڤیدئۆیەکی تردا تیرۆریستەکان، کەسێکیان قۆڵبەست کردووە و فڕێ‌دانی بۆ شوێنێک، گوللەبارانی دەکەن.

لە ڤیدئۆیەکی دیکەدا تیرۆریستان وێڕای بێ‌ڕێزی بە دانیشتووانی تەرتووس، داوا لە تاقمێکی قۆڵبەست‌کراوە دەکەن دەنگی سەگ و پشیلە دەربێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "العربی"، لە پێکدادانی تیرۆریستەکانی سەر بە ئیدارەی ئاسایشی گشتی لەگەڵ چەند کەسی چەکدار لە هاوێری ناوچەی تەل کەلەخ لە ڕۆژئاوای حومس، ٥ تیرۆریست کوژراوە و چەند تیرۆریستی تر برینداربوونە.