ئەندامێکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وەڵامی یەکلاکەرەوە بە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ئەو وڵاتە هەواڵی دا.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سکای نیووز، حەزام ئەسەد لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن، بە ئاماژە بە وەڵامی یەکلاکەرەوەی یەمەن بە دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر سەنعا و بەندەر حودەیدە، جەختی کرد: ئێمە لە شەڕێکی بەربڵاو و هەمەلایەنە لە بەرامبەر ڕژیمی زایۆنی، ئەمریکا و بەریتانیاداین و بژێرەگەلێکی زۆرمان لە بەردەستە.

وتیشی: دوژمنی زایۆنی دەبێ جاوەروانی وەڵامی زۆر خست‌تر و بەهێزتری ئێمە بە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر یەمەن بێت.