بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ) لە ئێکس بڵاو کرایەوە.
ئەم پەیامە بەم شێوەیەیە:
ئەگەر عیسا (د.خ) ئەمڕۆ لە نێو ئێمەدا ببوایە، تەنانەت بۆ ساتێکیش درێغی نەدەکرد لە بەرەنگاربوونەوەی سەرکردەکانی ستەم و چەوسێنەرانی جیهانی، هەروەها تەحەمولی برسێتی و ئاوارەبوونی ملیاردەها کەسی نەدەکرد کە بەهۆی ئەو چەوسێنەرانەوە پەلکێش کراون بۆ شەڕ.