بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یامێكدا بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا "فه‌تاح ئه‌میری" سه‌ره‌خۆشی له خه‌ڵکی کوردستان کرد.
ده‌قی په‌یامی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له خواره‌وه‌دا هاتووه:
بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌تاح ئه‌میری، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێیانی و نووسه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواكارم گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
24/12/2024
Publish Date: ٢٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢٠:٤١
په‌یامی پرسه‌نامه‌ی «نێچيرڤان بارزانى» بۆ كۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری كورد مامۆستا فه‌تاح ئه‌میری.