ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ سی و یەکەمین کۆبوونەوەی سەرتاسەری نوێژ، نوێژخوێنەکانی بە خوێندنی نوێژ لە یەکەم دەرفەت و پاراستنی سەرەنج و هەوڵ بۆ خوێندنی نوێژ بە دڵ و گیان ئامۆژگاری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام رەزا نووری، سەرلەبەیانی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆبوونەویە نوێژ لە هۆڵی کۆماڵی ئافتابی بجنوورد پەیامی ڕێبەری ئێرانی بە بۆنەی سی و یەکەمین کۆبوونەوەی نوێژی وڵات خوێندەوە.


بسم‌الله الرحمن الرحیم

شوکر بۆ خودا کە زنجیرەی پیرۆزی کۆبوونەوەکانی نوێژ ساڵەهایە درێژەی هەیە و ئەو هەوڵە بە بۆنەی بوونی بەڕێز قەرائەتییەوە هەیە و درێژەی هەیە و هیوادارین بەرەکەتی ناوبراو هەر درێژەی هەبێت. ئامۆژگاری و جەختی ئەمن سەرەتا خوێندنی نوێژ لە یەکەم دەرفەتە و دووهەم، پاراستن و سەرەنجی بەتواوەتی دڵە و نوێژخوێنەکان بزانن کە بەردەنگیان کەسێکە کە هەموو جیهان و ڕۆژی قیامەتە و نوێژ بە دوو تایبەتمەندی لە دڵ و گیانی نوێژخوێن و دواجاریش بە کردەوەی تاکەیی و کۆمەڵایەتی کاریگەری دادەنێت و گەنجان گەنجان زیاتر لە هەموو کەسێکی تر بەردەنگی ئەو ئامۆژگاریەن و هیوادارین لەلایەن خوداوە قبووڵ بکرێت.

سەید عەلی خامنەیی