بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعد ئەیرەوانی باڵوزی و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا کە بە بۆنەی دانپێدانانی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە، ئاراستەی ئانتۆنیۆ گوترێش ئەمینداری گشتی و لیندا تامس گرینفێڵد سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە کرد، ڕایگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری سیاسی حەماس و سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەلەستین لە ٢١ی ژووئیەی ٢٠٢٤ لە تاران، سەرنجتان بۆ لای لێدوانەکانی ئەمدواییەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕادەکێشم.
ڕاشیگەیاند: چونکە وەک دەزانن یێسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ڕژیمی زایۆنی، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی دیسامبێری ٢٠٢٤، ڕاشکاوانە و بەئاشکرا دانی بەوەدا نا کە ڕژیمەکەی ئیسماعیل هەنیەی لە کاتی بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، تیرۆر کرد.
نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو نامەدا بە ئیدانەکردنی تیرۆری ڕێبەرێکی سیاسی لە خاکی ئەندامێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاساودانی یاسایی وەڵامی بەرگرانەی ئێران لە ١ی ئاکتەوبری ٢٠٢٤، جەختی کرد: ئێران پێداگرە لەوەی کە ڕژیمی داگیرکار و تیرۆریستی ئیسرائیل هێشتاش جیدیترین هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە.