بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا وتی: یەمەنییەکان زیاتر لە چاوەروانییەکان دەرکەوتن و کارگەلێکیان لە پاڵپشتی بەرخۆدان، ئامانجی فەلەستین و حەماس ئەنجام داوە کە بێوێنە بوون.
ناوبراو بە ئاماژە بە داکۆکی ئێران بە هەموو هێزەوە لە بەرەی بەرخۆدان و خەڵکی یەمەن، وتیشی: خەڵکی یەمەن بە پشتبەستن بە مووشەک و جیهازاتی بەرگری خۆجێی لە دەسپێکی گەردەلوولی ئەقساوە ڕۆڵێکی تایەکاریان لە بەرگری گەلی فەلەستیندا گێڕاوە، تەنانەت کاتێک لە ژێر زەختی قورسترین بوردومانەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی-زایۆنیدا بوون، بە مووشەکە چێکراوەکانیان سەرزەوینە داگیرکراوەکانیان کردۆتە ئامانج.