کارناسی کاروباری ستراتیژی یەمەن لەسەر ئۆپراسیۆنی تایبەتی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە تێکشکاندنی شەڕکەری ئێف 18 ی ئەمریکا قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،عەبدولسەلام سفیان کارناسی کاروباری ستراتیژی یەمەن جەختی کرد کە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی ئەو ولاتە بۆ تێکشکاندنی شەڕکەری ئێف 18 کە بەرەی پێنجەم بوو، تایبەت دێتە ئەژمار.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە، ئۆپراسیۆنێکی پێش دەستانەی هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر یەمەن دێتە ئەژمار و تێیدا کۆپاپۆڕی یو ئێس ئێس هری ترۆمەن کرایە ئامانج.

سفیان زیادی کرد: یەمەن شەڕکەرەکانی دوژمنی ناچار بە گۆڕینی ڕێگایان کرد و بەرەو ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە دەریای سوور هەڵاتن.

ناوبراو وتیشی: شەڕی ئێمە لەگەڵ دوژمنی ئیسرائیلی درێژەی هەیە؛ دوژمنێک کە لە وەهمەکانی خۆی هەمبەر لوبنان و سووریا سەرخۆشە.