بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە دوابەدوای تەقینەوە لە کارخانەی مادەی تەقەمەنی لە ناوچەی کارسی شاری بالیکسیر لە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە 12 کەس کوژراون.
ئیمیل ئوستاوغڵو، فەرمانداری بالیکیسریش وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو ڕووداوە، وتی: ئێمە زانیاریگەلێکمان دەست کەوتووە کە نیشانی دەدات کە 12 هاووڵاتی ئێمە لە تەقینەوەیەک کە لە کارخانەیەک لە ناوچەی کارسی ڕووی داوە، کوژراون.
کەناڵی سی ئێن ئێن تورک ڕاپۆرتی دا کە جگە لە 12 کەسە کوژراوەکە، 3 کەسی دیکەش لە ئەو تەقینەوە بریندار بوون.