Publish Date: ٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٦

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە بیانووی "بەرزبوونەوەی هەڕەشەکان" لە ناردنی هێزێکی زیاتری سەربازی بۆ سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بیانوویەکی نوێی بۆ ناردنی هێزی زیاتری سەربازی بۆ سووریا هێنایەوە.

بەپێی ئەو بیانووە، پێنتاگۆن ئیدعای کردووە کە ناردنی ئەو هێزە سەربازییە زیاترە، بە هۆی بەرزبوونەوەی هەڕەشەکان لە دژی هێزەکانی لە سووریایە.

پێت ڕایدێر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ڕێژەی ئەو هێزە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بەپێی پێویستی ڕاسپاردەکان، لە گۆڕاندا بووە، بەڵام بە گشتی ڕوو لە زیادبوون بووە، چونکە هێزەکانمان بەرەوڕووی هەڕەشەی زیاتر بوونەتەوە.