سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران ئەگەرچی ئامادەی گفتوگۆیە، بەلام هاوکات لە بەرامبەر گوشارەکانیشدا خۆڕاگرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەماڵ خەرازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "المیادین"، ڕایگەیاند: ئێمە ئامادەی گفتوگۆین و هاوکات لە بەرامبەر گوشارەکانیشدا خۆڕاگرین.

خەرازی بە ئاماژە بە هەڵویستەکانی ئێران لەگەڵ گۆڕانی دەوڵەتی ئەمریکا، ڕاشیگەیاند: ئێمە هەنگاوەکانمان بەپێی سیاسەتی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا دیاری دەکەین.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: تاران وەڵامی هەر هەڵمەتێکی دژی خۆی بە هەڵمەتی بەرامبەر دەداتەوە.