بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لایەنەکانی لاواز بوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل بۆ شوێنگیری کردنی مووشەکە بالستیکەکان و درۆنەکانی یەمەن لە چەند ڕۆژی دواییان پرسێکی گرینگ بۆ مێدیا ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وەسف کردووە و لەسەری باسیان کردووە.
لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە هێزەکانی یەمەن تا ئێستا زیاتر لە 201 مووشەک و 170 درۆنیان بەرەو ئیسرائیل هاویشتووە و ئەگەرچی ئیسرائیل هەوڵی داوە ڕاستییەکانی شکست لە شوێنگیری کردنی مووشەک و درۆنەکان بشارێتەوە، بەڵام ڕەوتی ڕووداوەکان ئیزنی ئەو کارە نادەن.
نەتوانین و شکستە بەردەوامەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل هەمبەر مووشەکەکانی یەمەن نیشاندەری ئامادەنەبوونی تێلاڤیڤ لە بواری ئیتلاعاتی و تەکنۆلۆژیاییە. بۆیە سیستەمی سیخوری سەربازی ئیسرائیل، ئەمان، هەوڵ دەدات ئیتلاعاتی خۆی لە بواری سەکۆی هاویشتنی مووشەکەکان لە یەمەن تۆکمە بکاتەوە.
لەلایەکی تریشەوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە دەیان مووشەکی بەرەو مووشەکی بالستیکی یەمەنی هاویشت، بەڵام نەیانتوانی تێکیبشکێنن. ئەوە نیشانی دەدات کە یەمەنیەکان هەڕەشەیەکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیلن، ئەویش لە دۆخێکدا کە شرۆڤەکارانی سەربازی ئیسرائیل پێیان وایە تێلاڤیڤ ناتوانێت ئەو هەڕەشەیە لەناوببات.
هەروەها ڕان بێن یشای شرۆڤەکاری پرسە سەربازییەکانی ماڵپەڕی ئینترنتی یدیعوت ئاحارنوتیش ئاماژەی داوەتە سەر ئەو شکستانە و ئەوەی بەهۆی کردنەوەی هەڵەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی جیاواز وەسف کرد کە لە بەردەستی ئیسرائیلن.
بێن یشای درێژەی دا کە لایەنەکانی ئەو شکستە خەریکە لێک دەدرێتەوە بەڵام ئەو مەترسییە کاتێک بەرز دەبێتەوە کە ئێران بیەوێت بۆمبی ئەتۆمی چێ بکات.
Publish Date: ٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٢:١١
مێدیا ئیسرائیلییەکان، نەتوانینی تێلاڤیڤ بۆ بەرەنگار بوونەوەی مووشەکەکانی یەمەنیان هەڕەشەیەکی سترتایژیک بۆ ئەو ڕژیمە وەسف کردووە و لە سەر باسیان کردووە.