بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ئاگادارە سووریاییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە ئاشکرایان کرد کە ئەمریکا بەدوای کردنەوەی بنکەیەکی گرینگ لە نزیکی دیمەشقە و ئەو هەوڵە بە نیشانی دانی گڵۆپی سەوز لەلایەن ئەبو محەمەد جەولانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام ئەنجام دەدرێت و بەزوویی رادەگەیێندرێت.
ئەوان ڕایانگەیاند کە لە ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە بارییەکانی ئەمریکا جیهازاتی سەربازی و سەدان هێزیان بەرەو بنکەی خراب ئەلجیر لە دەڤەری حەسەکە گەشت پێداوە.
سەرچاوە سووریاییەکان ڕاشیانگەیاند کە ئەمریکا خێرا خەریکی تۆکمە کردنەوەی بنکەکانی خۆی لە سووریا و کردنەوەی ژمارەیەکی زۆری هێڵی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی سەدانی سەرباز لە بنکەی عەین ئەسەدەوە لە عێڕاق و دیکەی بنکەکان لە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بۆ ئەو وڵاتەیە.
Publish Date: ٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٩:٥٠
سەرچاوە سووریاییەکان لە پیلانی ئەمریکا بۆ کردنەوەی بنکەیەکی گرینگ لە نزیکی دیمەشق بە گڵۆپی سەوزی جەولانی هەواڵیان دا.