بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی گاردیەنی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر دیداری ڕۆژی هەینی شاندی ئەمریکی لەگەڵ ئەبو محەمەد جەولانی و گفتوگۆ لەگەڵ پرسی کوردەکان نووسی: ئەمریکا بەدوای سازان لەسەر داهاتووی هێزەکانی هەسەدەیە. ئەو دیپلۆماتە باڵایەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دانوستانیشی لەگەڵ تورکیا و هێزەکانی هەسەدە لەسەر داهاتووی ئەو هێزانە بە ڕێبەرایەتی کوردەکان لە سووریا ئەنجام داوە.
باربارالیف سەبارەت بە هەڕەشەکانی تورکیا لە کۆبانێ وتی: بەڕای من باشترین ڕێگا ئاگربڕ لە کۆبانێیە و ئێمە بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەسەڵاتی کاتی لەسەر ڕۆڵی هێزەکانی هەسەدە لەو ئەو ناوچە هەوڵ دەدەین.
ئاڵبەت ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێرشەکانی تورکیا و کوردەکان ، شەڕ دژی داعش تێکدەدات، وتی: ئاگربڕ لە ئەو ناوچە بۆ ڕێگری لە بەلاڕێ چوونی هەوڵەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش پێویستە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها لەسەر پێداویستی گفتوگۆ لە نێوان کوردی سووریا و حوکمڕانانی نوێ لە دیمەش جەختی کرد.
Publish Date: ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢١:٠٩

باربارا لیف نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕایگەیاند لە دیداری شاندی ئەمریکی لەگەڵ ڕێبەری تەحریرولشام لە دیمەشق، پرسی داهاتووی کوردەکان لە سووریا هاتووەتە ئاراوە.