دەزگای ئاسایشی ئەمریکا لە پووچەڵ‌کردنەوەی هێرشێک بۆ سەر کۆنسولخانەی ڕژیمی زایۆنی لە نیۆیۆرک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە تایمز ئاو ئیسرائیل، دەزگای ئاسایشی ئەمریکا لە پووچەڵ‌کردنەوەی هێرشێک بۆ سەر کۆنسولخانەی ڕژیمی زایۆنی لە نیۆیۆرک هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە تۆمەتباری هێرشەکە بە ناوی "عەبدوڵڵا عێزەدین تاها محەمەد حەسەن" سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش قۆڵبەست و ڕادەستی ئێف بی ئای دراوە.

ئوفیر ئاکونیس سەرکۆنسولی ڕژیمی زایۆنی لە نیۆیۆرک بە دەرکردنی ڕاگەێیندراوێ، هەڵمەتی خێرا و هاوکاریی دەزگاگەلی ئاسایشی ئەمریکای بۆ پووچە‌کردنەوەی ئەو هێرشە، نرخاند.