بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، مەسعوود پزشکیان، لە میانەی وتارەکەی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی ڕوولە گەشە وتی: لایەنی جۆراوجۆر لە ئاژاوەگێڕی ڕژێمی زایۆنی دەرکەوتووە.
سەبارەت به پێشهاتەکانی ئەم دواییه ی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: زیاتر له 14 مانگه ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا به تایبەتی غەززه و باشووری لوبنان و ئێستا وڵاتی ئیسلامی سووریا، تووشی هێرشی بەرفراوان کراوه لەلایەن ڕژێمی قۆرخکاری ئیسرائیلەوە.
ئەو پزیشکە بە ئاماژە بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتی: ڕژانی خوێنی ژنان، منداڵان و خەڵکی زیانلێکەوتووی شەڕ و تیرۆری بەربڵاو ڕەهەندی نوێی ئامانجە ناشەرعیەکانی ڕژێمی زایۆنی لە تەشەنەسەندنی زایۆنیستی ئاشکرا کردووە.