بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری واع، ژێنراڵ قەیس ئەلمحمەداوی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێڕاق لە گرتنە پێشی ڕێوشوێنی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی سەربازانی ئەرتەشی سووریا لە عێراق هەواڵی دا.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە سنوورەکانی عێراق وایم و ئەمنن، وتی: سەرجەم دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا لەژێر چاوەدێریدان.
مەحمەداوی وتی: ئێمە ئیزن نادەین هیچ تیرۆریستێک بێتە نێو خاكی عێراقەوە.
ناوبراو جارێکی دیکە جەختی کرد کە هەوڵەکان بەرەو ئەو جێگایە دەڕۆن کە سەربازانی سووریایی کە هاتوونەتە عێڕاق بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.
Publish Date: ١٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٩:١٩
بەرپرسێکی باڵای عێراقی چوارشەممە شەو وتی کە ئەو وڵاتە ڕێوشوێنی پێویستی بۆ گەڕاندنەوەی سەربازانی ئەرتەشی سووریا بۆ وڵاتەکەیان گرتووەتە پێش.