یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێڕاق بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی سووریا وتی: ئەگەر سنوورەکانی عێراق بکرێنە ئامانج ئێمە دەستەوەستان نابین.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عسام شاکر یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی کرد کە بەغدا هێشتا هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕێکاری هاوکاری لەگەڵ دیمەشق لە سێبەری گۆڕانکارییەکانی سووریا یەکلایی نەبووەتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئاسایشی سنوورەکان و دەستەبەر کردنی هێرش نەکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکان و کەمینەکان و ڕەگەزە جیاوازە لە ڕوانگەی ئێمەوە گرینگە. لە ئەگەری هێرش بۆ سەر سنوورەکانی عێراق ئێمە دەستەوەستان نابین.
شاکر زیادی کرد: بەغدا دەیەوێت کە دیمەشق لە ئاسایش و سەقامگیری و بەدوور لە تیرۆریزم و توندڕەوی بێت. نیگەرانییەکانی عێراق ڕەوایە چونکوو پێشینەی هەوڵی هێزە چەکدارەکان لە سووریا ئەوەیە.