Publish Date: ١٧ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:١٩

هەزاران کەس لە ژنانی ئێرانی لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی فاتمەی زەهرا (د.خ)سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە هەزاران ژن و کچ لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبونەوە.

لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: حەزرەتی زەهرا (د.خ) سەمبۆلێکی هەتاهەتایی بۆ ژنانی موسڵمانە لە عیبادەت و سیاسەت و پەروەردە و ژیاندا.

ڕێبەری شۆڕش چالاکییە مەتینانەکانی ژنان لە گۆڕەپانی سیاسی و نێودەوڵەتی و هەروەها ڕۆڵیان لە ڕووداوەکانی وەک بەرگریکردن لە پیرۆزییەکان، بەرگریکردن لە مەزارگەکان وچالاکی لە گۆڕەپانی سیاسی وەک دەرکەوتە درەوشاوەکانی دیکەی چالاکییەکانی ژنان لەدوای شۆڕشی ئیسلامی وەسف کرد و جەختیان کرد: ژنانی ئێران توانیویانە شوناس، کولتوور، نەریتی مێژوویی خۆیان بگۆڕن و پاکیزەیی خۆیان بپارێزن؛ بەجۆرێک کە تا ئەمڕۆش کاریگەری ئەو ئاڵۆزییانەی کە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەدەستیەوە دەناڵێنن، کاریگەرییان لەسەر ژنان و کۆمەڵگای ئێمە نەبووە و دوای ئەمەش ان شاءاللە بەهەمان شێوە بەردەوام دەبێت لە جووڵە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە وتیان: بیرۆکەی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنی و بەشێک لە هاوپەیمانەکانیان کە بەرخۆدان کۆتایی هاتووە، بە تەواوی هەڵەیە. ئەوەی بنبڕ دەکرێت ئیسرائیلە.

ڕێبەری هەروەها ئاماژەی بە درێژەی تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا لە ناوچەکە و یارمەتیی بەشێکیان کرد و زیادیان کرد: ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگەی سووریاوە خۆی بۆ گەمارۆدان و بنبڕکردنی هێزەکانی بەرخۆدان ئامادە دەکات، بەڵام ئەوی کە ڕیشەکێش دەکرێت ڕژێمی زایۆنیە.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە ڕۆحی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەنوار زیندووە و جەستەیان نەماوە، بەڵام شەهیدبوون لە گۆڕەپانەکە دووریان ناخاتەوە و ڕۆح و بیرکردنەوەشیان هەر ماوەتەوە و ڕێگاکەیان بەردەوامە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە خۆڕاگریی غەززە لە بەرامبەر هێرشی ڕۆژانەی زایۆنیستەکان و بەردەوامیی خۆڕاگری لوبنان وتیان: ڕژێمی زایۆنی پێی وایە خۆی لە ڕێگەی سووریاوە ئامادە دەکات بۆ گەمارۆدان و بنبڕکردنی حیزبوڵڵای لوبنان، بەڵام ئەوەی ڕیشەکێش دەکرێت ئیسرائیلە.

ڕێبەری شۆڕش بە جەختکردنەوە لەسەر ڕاوەستانی ئێران لە تەنیشت شەڕڤانانی فەلەستین و حیزبوڵڵای موجاهیدین و درێژەدان بە هەر جۆرە پشتیوانی و هاوکارییەکی ئەگەری بۆیان، هیوای دەربڕی کە موجاهیدەکان ئەو ڕۆژە ببینن کە دوژمنی خراپەکار بخرێتە ژێر پێیانەوە.