پەیەدە وێڕای ئەرێنی لێکدانەوەی قسەکانی ئەم دواییەی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جەولانی لەسەر کوردەکان، جەختی کرد کە بەشدار کردنی کوردەکان لە ئەم قۆناغەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ چێ کردنەوەی سووریای نوێ زۆر گرینگە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوسەرۆکی پەیەدە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک قسەکانی ئەم دواییەی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جەولانی لە سەر کوردەکانی ئەرێنی وەسف کرد و ڕایگەیاند کە بەشدار کردنی کوردەکان لە ئەم قۆناغەدا و بۆ چێ کردنەوەی سووریای نوێ زۆر گرینگە.

پەیەدە لە بەیاننامەیەکدا هێناویە: بە وردی قسەکانی محەمەد جەولانیمان لەسەر کورد و پرسی کورد لێک دایەوە کە وتوویە: کوردەکان بەشێک لە وڵات و خەڵکی سووریان و ئاماژەی داوەتە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ ناوچەکانی خۆیان . ئێمە وەکوو پەیەدە ئەو لێدوانە بە هەند وەردەگرین.

پەیەدە ڕایگەیاندووە: کوردەکان لە سیاسەتەکانی حکومەتی بەعس خەساری زۆریان بەرکەوتووە و لەسەر گرینگایەتی بەشدار کردنی کوردەکان لە ئەم قۆناغەدا جەختی کرد و هەروەها داوای ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نیشتمانی سووریا کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشدار بنی کرد.