ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمانی عێڕاق لە بەڕێوەبردنی گەورەترین ئۆپراسیۆنی هێزە سەربازیەکانی ئەو وڵاتە لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، یاسر ئەسکەندەر ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی پەرلەمان جەختی کرد کە دۆخی سووریا بووەتە نیگەرانی لە عێراقیش.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە ئەبێ سەرجەم هەوڵە پێویستەکان بۆ دابینی ئاسایش لە سنوورەکانی عێراق بگیردرێتە پێش.

ئەسکەندەر زیادی کرد: بەغدا لە ڕێگای وەزارەتخانەکانی ناوخۆ و بەرگرییەوە گەورەترین ئۆپراسیۆنی چنینەوەی دووبارەی هێزە سەربازییەکانی لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو جێبەجێ دەکات.

ناوبراو وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە بە ئامانجی ڕێگری لە دزەی تیرۆریستەکان بۆ نێو خاکی عێڕاق و پارێزوانی لە ناوچە هەستیارەکان ئەنجام دەدرێت.