بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بڕیاری کابینەی ئیسرائیل لەسەر گەشەی چێ کردنی شارۆچکەکان لە بەرزاییەکانی گولانی بە توندی ئیدانە کرد.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: عێڕاق لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی بۆ پاڵپشتی لە مافی سووریا بۆ وەرگرتنەوەی سەروەری تەواوی خپی لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە جەخت دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق زیادی کرد: بەرزاییەکانی گولان بەشێک لە خاکی داگیرکراوی سووریایە و هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیاکەی ڕەت دەکرێتەوە.
عێراق داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد هەڵوێستی قایم لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل و لە درێژەی پاڵپشتی لە سەروەری سووریا بنوێنێت.