فەرماندەی گشتی سپا بە ئاماژە بە دۆخی ئێستانی ناوچەکە و جیهان، وتی: جیهانی ئیسلام ئەمڕۆ مەیدانی جەهادە و ئێمە لە بەرژەوەندی، مێژوو و نیشتمانی خۆمان پارێزوانی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپا وتی: ئێستا دەبینین کە ئەگەر ئەرتەش و هێزی چەکدار خۆڕاگر نەبێت، وڵاتاکەی چۆن دەڕووخێت. ئەمڕۆ خەڵکی دیمەشق دەزانن کە ئەگەر پیاوانی خۆڕاگر نەوەستن، وڵات و زێد و نیشتمان چۆن لەت لەت دەبێت و لەلایەکی تریش ئیسرائیل و لە باکووری ژمارەیەکی دیکە ئەو وڵاتە داگیر دەکەن و خەڵک لە نێوانیاندا هاتوچۆ دەکەن.

سەرلەشکەر سەلامی وتی: کاتێک ڕێبەری کۆمەڵگایەک دەوەەستێت و گەل لە زریان تێدەپەڕێنێت، دەزانین کە کۆمەڵگای ئێمە چ نیعمەتێکی هەیە و گەلی ئێمە لە شۆڕش، ئیسلام و سەربڵندی خۆی ناکشێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە سووریا هەمووان بینیان، تا کاتێک کە ئێمە بووین، خەڵکی سووریا ژیانیان دەکرد. ئێمە نەڕۆشتبووین خاکی ئەوان داگیر بکەین. ئێمە ڕۆشتین کە سەربڵندی ئەوان پارێزراو بێت و دوای هاتنەوەی ئێمە ئیسرائیلییەکا بە چاوی ئاساییەوە دەتوانن نێو ماڵی خەڵژی دیمەشق ببینن، بەڵام هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەری وتیان : گەنجانی سووریا وڵاتەکەیان لە داگیرکەر ڕزگار دەکەن و ئیسرائیل دەڕووخێت.