بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە مێدیاییەکان لە سووریا ڕایانگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی جەنایەتەکانی داعش لە ناوچە ڕۆژاوایی و ڕۆژهەڵاتییەکانی حومس تەنیا لە چوار ڕۆژدا گەییشتووەتەوە 100 کەس.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، چەکدارانی داعشی بە هێرش بۆ سەر چەند گوند لە حومس هەوڵی دەستگیر کردنی 13 کەسیان داوە و تەقەیان لێیان کردووە.
چەکدارانی داعش هەروەها گرتەی ڤیدیۆیی ئەو جەنایەتانەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەتەوە بە شێوەیە کە ژمارەی قوربانیانی ئەو جەنایەتە گەییشتووەتە 100 کەس.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە داعش خەریکی ئەنجامی جەنایەتە بە بێ ئەوەی کە لەلایەن تەحریرولشام و دیکەی گرووپە تیرۆریستیەکانەوە دژایەتی بکرێت و گومانەکان لە ئەو بارەوە زیاد دەکەن کە هاوئاهەنگی هەیە لە نێوانیاندا بۆ ئازادی داعش لە نزیک سنوورەکانی عێراق.