ئایەتوڵڵا خامنەیی وتارێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە پێشکەش دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەرز، ڕێبەری مەزنی شۆڕش وتارێکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە دا.

هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی ئێران لە حوسێنییە ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان دەکەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەرەتادا وتیان: نابێت گومان لەوەدا هەبێت کە هۆکاری سەرەکی ئەوەی لە سووریا ڕوویدا لە ژووری فەرماندەیی ئەمریکا و ئیسرائیلدا پلانی بۆ دانرابوو.

وتیشیان:نابێت گومان لەوەدا هەبێت کە ئەوەی لە سووریا ڕوویدا بەرهەمی پلانی هاوبەشی ئەمریکی و زایۆنیستییە. بەڵێ، حکومەتێکی دراوسێی سووریا لەم بوارەدا ڕۆڵێکی ئاشکرای بینیوە، ئێستاش دەیگێڕێت - هەمووان دەتوانن ئەمە ببینن- بەڵام بریکاری سەرەکی پیلانگێڕ و داڕێژەری سەرەکی و ژووری فەرماندەیی سەرەکی لە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیە. ئێمە ئاماژەمان هەیە. ئەم بەڵگانە هیچ بوارێک بۆ گومان ناهێڵنەوە.

ڕێبەری شۆڕش هەروەها ئاماژەیان دا: پێتان دەڵێم پشتیوان بە خوا بەرخۆدان زیاتر لە ڕابردوو هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.

ڕێبەری لە دیدار لەگەڵ چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵک لە وتەکانیدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە زیادیان کرد: بەرخۆدان ئەمەیە، بەرەی بەرخۆدان ئەمەیە: تا زیاتر گوشار بخرێتە سەری، بەهێزتر دەبێت، تا زیاتر تاوانی بەرانبەر ئەنجام بدەیت، پاڵنەری زیاتر دەبێت. تا زیاتر شەڕیان لەگەڵ بکەیت، بەربڵاوتر دەبێت و پێت دەڵێم، بەرخۆدان زیاتر لە پێشوو هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.

جەختیشیان کرد: ئەو شرۆڤەکارە نەزانە، بێ ئاگا لە مانای بەرخۆدان، خەیاڵی ئەوە دەکات کە کاتێک بەرخۆدان لاواز دەبێت، ئێرانی ئیسلامیش لاواز دەبێت و منیش دەڵێم پشتیوان بە خوا، بە ئیزنی خودای مەزن، ئێران بەهێزە و بەهێزتریش دەبێت.

ڕێبەری شۆڕش ڕاشیانگەیاند: ناوچە دەستبەسەرداگیراوەکانی سووریا لە لایەن گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریاوە ئازاد دەکرێن؛ گومان لەوە مەکەن کە ئەمە ڕوودەدات.

ئەوەشیان وت: بێگومان ئەم هێرشبەرانەی کە باسم کرد هەریەکەیان ئامانجێکیان هەیە. ئامانجەکانیان جیاوازە، هەندێکیان بە دوای دەستبەسەرداگرتنی زەوی لە باکووری سووریا یان باشووری سووریان، ئەمریکا بەدوای ئەوەدایە پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات، ئامانجەکانیان ئەمانەن و کات نیشانی دەدات کە ان شاءاللە هیچیان لەوانە بەم ئامانجانە ناگەن.

ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا لەلایەن گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریاوە ئازاد دەکرێن؛ گومان لەوە مەکەن کە ئەمە ڕوودەدات و پشت بە خوا بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە ئەمریکا دەر دەکات.

لە ڕوونکردنەوەی هۆکاری بوونی ئێران لە سوریا ڕێبەری شۆڕش زیادیان کرد: داعش بە واتای بۆمبی نائەمنی؛ مانای ئەم گروپە ئەوە بوو کە عێراق و سوریا و ناوچەکە نائەمنی بکات و دوای ئەوە بگاتە ئامانجی سەرەکی خۆی واتە ئێران.

هێزەکانمان لە عێراق و سوریا ئامادەبوون؛ هۆکاری یەکەم بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکان بوو، چونکە ئەو بێ دین و باوەڕانە دوژمنایەتی پیرۆزییەکانیان دەکرد و لە سامەراش قوبە پیرۆزەکەی سامەڕایان وێران کرد. ئەوانیش دەیانویست لە نەجەف و کەربەلا و دیمەشق هەمان کار بکەن.

هۆکارێکی دیکەی بوونی ئێمە پرسی ئاسایش بوو؛ هەر زوو دەسەڵاتداران بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر ئەم نائەمنییە ڕانەگیرێت، بە هەموو وڵاتەکەماندا بڵاودەبێتەوە. فیتنەی داعش پرسێکی ئاسایی نەبوو؛ نموونەی وەک شاهچەراغ، کرمان و مەجلس لە ئێراندا نیشانی دا کە لە هەر شوێنێک کە لە توانایدا بوو نائەمنییان دروست دەکرد.

سەردارە دیارەکانمان وەک شەهید سولەیمانی و هاوەڵانی گەنجانی عێراق و سووریایان ڕێکخست و پڕچەکیان کرد و بە ڕاوەستان پشتی داعشیان شکاند.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئەمیرولمۆمینین وتیان: میللەتێک لە ماڵی خۆیدا لەگەڵ دوژمن شەڕ بکات زەلیل دەبێت، مەهێڵە بگاتە ماڵەکەت. بۆیە هێزەکانمان ڕۆیشتن، سەردارە دیارەکانمان ڕۆیشتن، شەهیدی خۆشەویستمان سولەیمانی و هاوەڵ و هاوکارەکانی ڕۆیشتن، گەنجەکان چ لە عێراق و چ لە سووریا. سەرەتا لە عێراق، پاشان لە سووریا ڕێکخکران و چەکداریان کرد.
جۆری بوونی سەربازیمان لە سووریا لە عێراق بەو مانایە نەبوو کە لەبری سوپای ئەو وڵاتە سەربازەکانمان بۆ ئەوێ ببەین.

جەختیشیان لەوە کردەوە: ئەوەی هێزەکانمان توانیان بیکەن و کردوویانە، کاری ڕاوێژکارێک بوو، مەبەستی ڕاوێژکار چییە؟ واتا پێکهێنانی بنکەی ناوەند و سەرەکی گرنگ و دیاریکردنی ستراتیژی و تاکتیک و چوونە ناو بەرەکانی شەڕ لەکاتی پێویستدا، بەڵام لە هەمووی گرنگتر کۆکردنەوەی گەنجانی ئەو ناوچەیا بوو، بێگومان گەنجانی ئێمە، بەسیجەکانی ئێمەش، بێ تاقەت بوون، بە تامەزرۆییەوە و بە بەردەوامی، زۆرێکیان ڕۆیشتن. ئێستا خۆتان بەراوردیان بکەن لەگەڵ ئەو هێزانەی خۆڕاگیریان نەکرد.