بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حورمەتوڵڵا ڕەفێعی سەرۆکی ئەنجومەنی سینفی ئۆفیسە موسافرەتییە ئاسمانی و گەشتیارییەکانی ئێران بە پشت ڕاست کردنەوەی بوونی گەشتیارانی زیارەتی کە چەند ڕۆژ پێش لە ڕووخانی دیمەسق بۆ زیارەت چووبوونە سووریا، وتی: بەداخەوە تۆڕە نایاساییەکان هیچ بەرپرسیارێتیەکیان هەمبەر ئاسایشی گەشتیاران نییە و تەنانەت سەرەنجی هۆشدارییەکانی سەفەریش نادەن.
ناوبراو وتی: شوێنگیری زیاتر بۆ گەڕانەوەی زیارەتکارانی ئێرانی کە لە بارەگای حەزرەتی زەینەب و حەزرەتی روقیەدان، درێژەی هەیە و هیوادارین گەشتە دیاری کراوەکان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی لە سووریاوە ئیزنی نیشتنەوە لە دیمەشقیان پێ بدرێت.
هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە فڕۆکەخانەی لازقیە چاوەڕوانی گەڕانەوەن، بەهۆی نەبوونی گەشت بۆ ئێران بڕیاریان داوە سەفەری لوبنان بکەن و لەوێوە بگەڕێنەوە بۆ ئێران بەڵام هێشتا سەرنەکەوتوون.
لە ڕۆژانی ڕابردوو فڕۆکەکانی ماهان لە سێ قۆناغدا بڕیاری گەشت بۆ سووریا و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئێرانیان داوە کە ئیزنی گەشت لە ئاسمانی سووریایان پێنەدراوە.