سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەرز لە دەوروبەری مەزارگەی حەزرەتی زەینەب (د.خ) لە گەڕەکی دیمەشق بیستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سێ تەقینەوە بە دەنگی بەرز لە دەوروبەری مەزارگەی حەزرەتی زەینەب (د.خ) لە گەڕەکی دیمەشقی پایتەختی سووریا بیستراوە.

تا ئێستا وردەکاری زیاتر سەبارەت بە هۆکاری ئەم تەقینەوە سەختانە و ئەگەری زیانی دارایی و مرۆیی بڵاونەکراوەتەوە