بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، هێرشی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر شار و گوندەکانی وڵاتی سووریا بەردەوامە و ئەرتەشی ەئو ڕژیمە بۆ جارێکی تر بەشێک لە خاکی سووریای کردە ئامانجی هێرشی ئاسمانیی.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، ئەوڕۆ فرۆکە جەنگییەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی ناوچەی تەل لە هاوێری شاری دیمەشقیان بوردومان کرد.
تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لە قوربانی گیانی و ماڵیی ئەو هێرشە بڵاو نەبۆتەوە.