Publish Date: ١٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٠٦:٤٩

لە دوای ڕووداوە بەپەلەکانی سووریا کە ڕووخانی حکوومەتی ئەو وڵاتە و سەرکەوتنی بەشێک لە گڕووپە تیرۆریستی و دژبەرەکانی بەشار ئەسەدەی بەدواوە بوو‌، گومانێکی زۆر سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە ساز بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: لە دوای ڕووداوە بەپەلەکانی سووریا کە ڕووخانی حکوومەتی ئەو وڵاتە و سەرکەوتنی کۆتلەیەک لە گڕوپە تیرۆریستی و دژبەرەکانی بەشار ئەسەدەی بەدواوە بوو‌، گومانێکی زۆر سەبارەت بە داهاتووی ئەو وڵاتە ساز بووە. هەر بۆیە پرسیارگەلێک سەبارەت بە هەڵوێستی دواتری گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام دێتە ئاراوە؛ گرووپێک کە خاوەن پێشینەیەکی چەند ساڵەییە لە هەڵمەتی تیرۆریستی کە لە زەینی زۆربەی خەڵکی سووریا و تەنانەت خەڵکی ناوچەدا نەخشی بەستووە.

ئەروی لەمناوە جێی سەرنجە هەوڵەکانی ئەبوو محەمەد جەولانی سەرکردەی تەحریرولشامە بۆ ئاراستەکردنی ڕواڵەتێکی ئیجابی و ئاشتیخوازانە لە خۆی و گرووپەکەی. بۆ وێنە چەند ڕۆژ لەوە پێش، هاوکات لەگەڵ گرتنی حەما، گرتەیەکی ڤیدئۆیی بڵاو کردەوە و داگیرکردنی ئەو شارەی لە قەوارەی ئۆپەراسیۆنێکی سۆزدارانە و دڵەڤانانە و بەدوور لە تۆڵەستێنی وەسف کرد.

ئەو هەروەها لە هەڵوێستەکانی دواتریدا ئاماژەی بە عێراق دا و جەختی کرد کە ئەو گرووپە نایەوێ پەلاماری خاکی عێراق بدات و لە وتووێژی لەگەڵ هەواڵنێری سی‌ئێن‌ئێن باسی لە پەیوەندی و دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کرد و وتی کە دەیەوێ لە داهاتوودا پەیوەندییەکی گونجاوی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا هەبێت.

یان کاتێ هێزەکانی ژێر فەرمانی ئەو و چەندین گرووپی دژبەری تر شاری دیمەشقی پایتەختی سووریایان گرت، ئەو لە هەنگاوێکی جیاوازدا داوای لە سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە کرد کە تا کاتی پێکهاتنی دەوڵەتی نوێ ئیدارەی سووریای لە ئەستۆ بێت و جەختی کرد کە تیرۆریستان و دژبەران بە دوای پێکهێنانی دەوڵەتەوەن.

لێرەدا ئەو پریسراە دێتە ئاراوە کە ئایا ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەیەوێ سەروەری سووریا بگرێتە ژێر دەستی خۆی؟ ئایا دەکرێ ئەو گرووپە تیرۆریستییە چیتر بە تیرۆریست نەزانین؟ یان ئایا دەکرێ قبووڵی بکەین کە گرووپێکی تیرۆریستی تەنیا بە گۆڕینی هەندێک لە هەڵوێستەکانی ببێتە ئەکتەرێکی فەرمی ئەو وڵاتە؟

لە نوێنەرایەتی بەغدادییەوە تا پێکهێنانی تەحریرولشام

ئەبوو محەمەد جەوڵانی بە نای ڕاستەقینەی ئەحمەد شەرع لەدایکبووی ١٩٨٢ی ڕیازی عەرەبستانە و لە ساڵی ٢٠٠٠ تەڤلی ئەلقاعیدە بووە و لە ٢٠٠٦دا لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە لە عێراقدا دەستگیر کراوە و لە ساڵی ٢٠١٠دا ئازاد کراوە و پەیوەست‌بوونی بە ڕەوتە تیرۆریستییەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ سەلمێنەری پیلانی شۆمی ئەمریکا لە گۆرانکارییەکانی ناوچەیە.

جەولانی لە ٢٠١١دا نوێنەری ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش، لە عێراق بووە و پاشان گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرەی پێکهێناوە و لە ساڵی ٢٠١٣دا بە جودابوونەوەی لە داعش، هەمدیسان لەگەڵ سەرکردەی ئەلقاعیدەدا بەیعەتی کرد و لە ساڵی ٢٠١٦ وێڕای جودابوونەوەی دووبارەی لە ئەلقاعیدە، گرووپی فەتحولشامی دامەزراند و پاشانم لە ساڵی ٢٠١٧ ناوی گرووپەکەی بۆ تەحریرولشام گۆڕی. ئەم گرووپە لە ئاشتەوایی سووریا و بە ناوبژێتی ڕووسیا یەکێک لە باڵەکانی ئاگربڕ لەگەڵ بەشار ئەسەد بوو.

واقعییەتی نوێی مەیدانی لە سووریا

لەگەڵ بەدەسەڵاتگەیشتنی تەحریرولشام لە سووریا و زاڵبوونی ئەو گرووپە بە سەر دیمەشق وڵاتانی ناوچە بەرەوڕووی واقیعێکی نوێ بوونەتەوە و هەر وڵاتێک کە بیەوێ لەگەڵ سووریادا پەیوەندی هەبێت دەبێ لەگەڵ ئەو گرووپەشدا لە پەیتوەندیدا بێت و ئینجا بەکارهێنانی پێشگری تیرۆریست بۆ ئەو گرووپە کێشەیەکی نوێی ناوەتەوە.

زەروورەتی دوورکەوتنەوەی تیرۆریستان لە ڕابردووی تاریکیان

گرووپی تەحریرولشام بۆوەی داشداری پێکهێنانی دەوڵەت لە سووریا بێت، دەبێ لە ڕابردووی تاریکی خۆی دوورکەوێتەوە و بەکردەوە هەڵوێستێکی نوێ بگرێتە بەر و بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ڕێز لە ئامادەبوونی هەموو گرووپ و کەمینەکانی سووریا تەنانەت ڕەوتە ناهاوتەریبەکان بگرێت.

هەڵبەت ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی سووریاش بە باشی نیسان دەدا کە تەحریرولشام بەبێ بەشداری ڕەوتەکانی تر نەیدەتوانی بەم ئەنجامە بگات و بەو پێیە داهاتووی سووریاش گرێی خواردووە بە دەوڵەتێکی هاوپەیمانی بە ئامادەبوونی هەموو ڕەوتە گرنگ و کاریگەرەکان.