بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، کۆمیسیۆنی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە دوای سەرکەوتنی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام لە سووریا هج پێوەندییەکی لەگەڵ ئەو گرووپە نەبووە، ڕایگەیاند کە بۆ بۆ سڕینەوەی ناوی گرووپی تەحریرولشام لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان، دەبێ هەڵسوکەوتەکانی هەڵسەنگێنێت.
ئەو کۆمیسیۆنە ڕاشیگەیاند کە دانوستانەکان لەبارەی داهاتووی سووریا دەبێ لە نێوان هەموو لایەنەکان و بە هاوکاریی و چاوەدێریی هەموو ڕەوتە سوورییەکان ئەنجام بدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر پەت مەکفادێن وەزیری باڵای دەوڵەتی بەریتانیا لە شیمانەی سڕانەوەی ناوی گرووپی تەحریرولشام لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی لەنەدەن هەواڵی دابوو.