بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، یەکێتی زانایانی یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەگەلێکی نوێ لە خاکی سووریا و داگیرکەریی بەرزاییەکانی گوڵان و بوردۆمانی سووریا لە لایەن ئەو ڕژیمەوە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری جیهاد لە سووریا لە دژی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بوو.
لەو بەیاننامەیەکدا هاتووە: ئێمە ئاژاوەنەری و دوژمنایەتی ئەمریکا و داگیرکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا و بوردۆمانی گەلی سووریا لە ژێر ناوی شەڕ لە دژی داعش ئیدانە دەکەین و داوا لە گەلی سووریا و هەموو گرووپە چالاکەکان دەکەین کە ڕوو لە جیهاد لە ڕێگەی خودا بۆ ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی سووریا لە دوژمنانی ئیسرائیلی و ئەمریکایی بکەن.