فەرماندەی گشتی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە خەڵک لە بواری ئامادەیی هێزە چەکدارەکانەوە ئەرخەیان بن، وتی: لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەموو گەلان پێکەوە لە ئامانجەکانی وڵات بەرگری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەلبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەش سەبارەت بە ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکان ئەرکیانە کە بەردەوام بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە بیری لێدەکرێتەوە، خۆیان ئامادە بکەن و ئەو ئامادەییە بۆ هەمیشە هەیە.

سەرلەشکەر مووسەوی بە وتنی ئەوەی کە خەڵک ئەرخەیان بن لە بواری ئامادەیی هێزە چەکدارەکانەوە، وتی: وڵاتی ئێمە تەنیا پشت بە هێزە چەکدارەکان نابەستێت، لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا هەموو گەل پێکەوە بەرگری لە ئامانجەکانی وڵات دەکەن.