بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، سەرچاوەکانی هەواڵ لە هێرشی ئاسمانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی ئەمنیی دیمەشق کە پێکهاتووە لە بیناگەلی هەواڵگری و گومرۆکی سووریا، هەواڵیان دا.
لە ئەنجامی ئەم هێرشانە کە هێشتاش بەردەوامە، شاری دیمەشق شایەدی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوە.
هاوکات تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئەو ڕژیمە ناوەندی توێژینەوەی زانستی سووریا لە دیمەشقی کردۆتە ئامانج.