بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، وێڕای گرێدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و سووریا بە پیلانەکانی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا وتی: هەموو بەڵگە و داکۆمێنتە هاوپەیوەندەکان بە داعش لە بەردەستدان و دیتمان کە چەندە خێرا لە دیمەشقەوە گەیشتنە عێراق و تەنانەت تا سنوورەکانی ئێمەش هاتن و هێرشیان کردە سەر پەرلەمانی ئێرانیش.
وتیشی: لەو کاتەوە لە سەر ویست و داوای دەوڵەتی عێراق و سووریا چووین بۆ ئەو دوو وڵاتە، چونکە دەماندی کە ئۆمەی ئیسلامی و ئاسایشی نیشتمانیمان لە مەترسیدا بوون. ئێمە لە بەرامبەر موسڵماناندا خۆمان بە بەرپرس دەزانین کە بەرەنگار ستەمکاران ببینەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە فەرموودەکانی ئیمام خومەینی(رە) بۆ ڕاپەڕین لە دژی دوژمنانی دین، جەختی کرد: پیلانەکانی زایۆنی و ئەمریکی هێشتا بەردەوامن و دەست لە یەخەی ئیسلام هەڵناگرن.